English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی گەشت وگوزاری كوردستان بۆ 5 ملیار دینار زیاد دەبێت
2018-01-30 [10:45 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەپێی پلانی دەستەی گەشت وگوزار بڕیاره‌ ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران لە 2 ملیۆنە و 100 هەزارەوە بكرێتە 2ملیۆن و نیو گەشتیار و ژمارە ژووری میوەانخانەكانیش زیاد بكرێت.

نادر روستی گوتەبێژی دەستەی گەشت وگوزاری هەرێمی كوردستان بە باسی  را گەیاند: بە پێی ئەو پلانەی دەستەی گەشتوگوزار پەسندی كردووە داهاتی گەەشتیاری زیاد دەبێت، گوتی: پلانی 2017 به‌ شێوه‌ی گشتی به‌سه‌ركه‌وتوی جێبه‌جێكراوه‌ و ژماره‌ی گه‌شتیاران 2ملیۆن دانرابوو به‌ رێژی 30% زیادكراوه‌، بۆ پلانی 2018 ئامانجی گشتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارانه‌ بۆ 2 ملیۆن و نیو و زیادكردنی داهاته‌ بۆ 5 ملیار دینار.

لە ساڵی 2016 داهاتی گەشتیاری 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە لە ساڵی 2017 بۆتە 4 ملیار و 300 ملیۆن دینار.

رۆستی ئاماژەی بەوەشدا: بەپێی پلانی پەسندكراو بەهۆی زیاد بوونی رێژەی گەشتیاران ژووری میوانخان و مۆتێلەكانیش زیاد دەكرێت، گوتیشی: بەپێی پلان  ژووری هۆتێل به‌ رێژه‌ی له‌ 5%  زیاد دەكرێت، لە ساڵی 2017  زیاترلە 23 هەزارو 900 ژووری هۆتێل هەبووە.

 





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad