English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر روسیادا دەسەپێنێت
2018-01-30 [10:51 AM]

ZNA- ھەولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزاى نوێى بەسەر رووسیادا سه‌پاند لە چوارچێوەی یاسای "بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەکانی ئەمریکا" و، لە دوێنێ دووشەممەوە ٢٩ی كانوونى دووه‌م ئەو سزايانە چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها لە بەیاننامەی وەزارەتەکە هاتووە، ئەم سزا نوێیانە کاریگەريی دەبێت لەسەر کۆمپانیاكانی وڵاتانی دیکە کە لە کەرتی بەرگری و هەواڵگری رووسیادا، سه‌ودا لەگەڵ رووسیا دەکەن .

بەیاننامەکە ئەوەشی زیاد کرد، "بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر ئەو سزایانە بسه‌پێندرێت، ئەوە کاریگەريی دەبێت لەسەر ئەو کۆمپانیایانەی لە دەرەوەی رووسیان و بەرپرسن لە رێککەوتنی بۆندی گەورە لە هەردوو کەرتی بەرگری و هەواڵگری رووسیا".





ئەم هەواڵە 1144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad