English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزووتنەوەی نوجەبا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
2018-01-30 [04:23 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاند، ئەگەر ‌هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پاشەکشە نەکەن، ئەوا وەکو داگیرکار سەیری ئەو هێزانەی ئەمریکا دەکەین.

 ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاند، هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی عێراق لە شارەدێی بەغدادی بەڵگەیە لەسەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ تێکدانی بارودۆخی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا. گوتیشی، بوونی ئەمریکییەکان لە عێراق بۆ هاوکاریکردنی تیرۆریستان و وێرانکاریکردنی ئەو وڵاتەیە. راشیگەیاند، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پاشەکشە نەکەن، ئەوا وەکو داگیرکەر سەیریان دەکەین و رێکاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگرینەبەر.

 





ئەم هەواڵە 1414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad