English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: سەپاندنی گۆڕانکاریی دیموگرافی لە هیچ ناوچەیەک قبوڵ ناکرێت
2018-01-30 [04:35 AM]

ZNA-هەولێر


مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مەتران نیکۆدیمۆس داود شەرەف مەترانی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی سریانی لە هەرێمی کوردستان و موسڵ و کەرکوک کرد.
لەم دیدارەدا دوا دۆخی ناوچەکە و بە تایبەت دەشتی نەینەوا و رەوشی ئاوارە کریستانەکانی دەشتی نەینەوا لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

بەرێز مەتران داود شەرەف سوپاسگوزاریی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە کە هەمیشە پاڵپشت و پەناگەی کریستانەکان لە عێراقدا بووە و ئاواتی خواست هەرچی زووتر ئەو گوشارانەی لە سەر هەرێم هەن کۆتاییان پێ بهێنرێت و ئاشتی و ئارامی بۆ تێکڕای ناوچەکە بگەرێندرێتەوە.

هەر لە پەیوەندی بەم بابەتەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە لە هیچ بارودۆخێکدا کەلتووری لێبۆردەیی و پێکەوە ژیان لە کوردستاندا گۆڕانکاری بەسەردا ناهێت و هەرێمی کوردستان هەمیشە ناوەندی پێکەوە ژیانی گشت نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان دەمێنێتەوە.

لە بارەی رەوشی دەشتی نەینەوا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە هەندێ هەوڵی ئاشکرا لە ئارادان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچانە و کەشێک دروستکراوە کە برا کریستانەکان ماڵ و حاڵی خۆیان لە دەشتی نەینەوا بەجێ بهێڵن. راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم وتی ئەم هەوڵانە کە لە چوارچیوەی هەلمەتی تەعریبی ناوچە کوردستانیەکانی دیکەیە، بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێن و پاڵپشتیمان بۆ برا کریستانەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچەکانیان و پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە لەگەل سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی دەشتی نەینەوا.





ئەم هەواڵە 3589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad