English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیۆیۆرک تایمز: کوردستان ناوچەیەکی گرنگی گەشتیارییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
2018-01-30 [04:46 AM]

ZNA- هەولێر


 

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی، ھەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی گەشتیاری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەناسێنێت.

 

لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا، ڕۆژنامەی (نیۆیۆرک تایمز)ی ئەمریکی باس لە ھەرێمی کوردستان دەکات کە لە ڕووی گەشتیارییەوە یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکان لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

 

لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزدا ھاتووە کە، "ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ناوچانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە ئاووھەوایەکی سازگاری ھەیە و خاوەنی چەندین شوێنی مێژووییە و توانای ئەوەی ھەیە ببێتە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکان لە جیھان و ناوچەکە."

 

ھەر بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، "لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین کۆمپانیای گەشتیاری لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا، گەشتیارانی خۆیان ھێناوەتە ھەرێمی کوردستان لەپێناو ئاشنابوونی زیاتریان بە سروشت و مێژووی ھەرێمی کوردستان."

 

لە ساڵانی ڕابردوودا، لە چوارچیوەی پلانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەپێناو گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان، دەست کراوە بە بووژاندنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان و جگە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، گەشتیارێکی زۆر لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیھانەوە ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان دەکەن، ئەویش لەبەر بوونی شوێنی گەشتیاری لە ھەر چوار وەرزی ساڵدا.





ئەم هەواڵە 1084جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad