English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامنەیی: ئەمریكا دەیهەوێت مانەوەی خۆی لە ناوچەكە درێژ بكاتەوە
2018-01-30 [04:42 AM]

ZNA - هەولێر


رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێ ئامانج ئەمریكا لە ناردنی داعش بۆ ئەفغانستان بیانوو ھێنانەوەیە بۆ بوونیان لە ناوچەكە.

ئەلی خامنەیی لە كۆبوونەوەیەكدا ئەمرۆ ئەمریكا بە ناردنی داعش بۆ ئەفغانستان تاوانبار كردووە و دەڵێ ھەوڵی واشنتۆن بیانوو ھێنانەوەیە بۆ بەردەوام بوونیان لە ناوچەكە و دروست كردنی رەوشی ئەمنی بۆ ئیسرائیل.

بە وتەی خامنەیی ئەمریكا داعشی ھێنایە عێراق و سووریا و بەم شێوەیە ھەوڵ بۆ سەرقاڵ كردنی نەتەوەكانی ناوچە دەكەن و بەم شێوەیەش ھەوڵ بۆ درێژەدانی مانەوەی خۆیان لە ناوچەكە دەدەن و ئامانجە سیاسی و ئابوورەیكانایان دەپێكن.

خامنەیی راشیگەیاندووە كە ھەوڵی ئەمریكا لە تێكدانی ناوچەكە دروست كردنی كەشێكی ئەمنە بۆ ئیسرائیل.

 





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad