English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان: تەنیا ٢٠٠ھەزار خانەنشینمان ھەیه به پێشمەرگەشەوه
2018-01-30 [04:48 AM]

ZNA- هەولێر


 

"حازم ئیسماعیل" بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان سەرەتا ئاماژەی بەوەدا ئەو پڕۆژە چاکسازیەی کە تایبەتە بە پێداچوونەوە بە مووچەی خانەنشینان ئەگەر جێبەجێ بکرێت بارقورسی لەسەر بودجەی گشتی کەم دەکاتەوە، گوتی: جێبەجێکردنی ئەو پڕۆەیە بارقورسی لەسەر بودجەی گشتی کەم دەکاتەوە، بەڵام  دەبێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.

 

حازم ئیسماعیل باوەڕی وایە ئەو پڕۆەیەی ھەیە ئەگەر پەرلەمان یارمەتیدەری حکوومەت بێت ئەوە کێشەی مووچەی خانەنشینی چارەسەر دەبێت، گوتیشی: ئەگەر پەرلەمانتاران لە کەمکردنەوەی مووچەی  خانەنشینی خۆیان دەستیان پێکرد ئەوە خانەشینی تایبەت و سەربازیش چارەسەر دەبێت.

 

ئاشکراشیکرد: ھەزار کەس لە ھە رێمی کوردستان بە پلەی تایبەت خانەنشیکراون، مووچەی ئەو کەسانە زۆر بووە چونکە بە رێژەی زۆرینەی مووچە و دەرماڵەکانیان خانەنشین کراون.

 

روونی کردەوە بەپێی قانون  ھەموو وارسێکی مووچەی خانەنشینی بۆی ھەیە مووچەی  خۆی وەربگرێت، گوتیشی: تێکەڵ بونێک ھەیە سەبارەت مووچەی وارس، یاسای  خانەنشینی جیاوازە لەگەڵ یاسای شەھیدان، قانونی ئێمە یەک مووچە دەدرێتە خانەنشین بەڵام قانونی ئەوان جیاوازە، بە ھیچ جۆرێک نابێت کەسێک خانەنشین بێت و مووچەی تریشی ھەبێت.

 

زیاتر دواو گوتیشی: ئەگەریەکێک  فەرمانبەر بێت و وارسی پیاوێکی خانەنشین بێت ئەوە مووچەکەیان دەبڕدرێت، بۆیە ئەگەر دوو مووچەیی ھەبێت وارسیش بێت مووچەکەیان دەبردرێت چونکە بە دوو مووچە ئەژمار دەکرێت.

 

جەختی کردەوە: "ئەگەر کەسێک قوتابی بێت و مووچەی  باوکی وەربگرێت کە قوتابیەتی تەواو کرد و بووە ٢٧ ساڵ راستەوخۆ مووچەکەیان دەبڕدرێت، ئەگەر خانەنشینێک مردبێت تەنھا خێزانەکەی مووچەکەی وەردەگرێت بەو مەرجەی مووچەی تری نەبێت.

 

حازم ئیسماعیل راشیگەیاند، ھەموو خانەنشینان خراونەتە نێو سیستەمی تۆماری بایۆمەتری مووچە و ئەنجومەنی وەزیرانیش  بەردەوام زانیاریان لەسەر خانەنشینان پێ دەدرێت، دەشڵێت: کۆدی بایۆمەتری ھەموو خانەنشینان دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین زانیاری تریان پێدراوە.

 

سەبارەت بەو ئامار و داتایانە لە بارەی  ژمارەی خانەنشینان لێرەو لەوێ بڵاو دەکرێتەوە، بەرێوەبەری گشتی خانەنشینان دەیگووت: لە کوردستان ٢٢٤ھەزار خانەنشینی مەدەنی و سەربای و پێشمەرگە ھەیە، ئەو ژمارانەی دەڵێن ٤٠٠ھەزار خانەنشین ھەیە راست نین، بەڵکو لە ھەموو کوردستان کەمتر لە ٢٠٠ھەزار خانەنشین ھەیە، ئەوەی کە لە بایۆمەتری ھاتووە ٢٢٤ھەزارە ئەوە میراتگری خانەنشینانیش دەگرێتەوە ئەگەرنا کەمتر لە ٢٠٠ھەزار کەسە.

 

ئەو پێیوایە کێشەی سەرەکی مووچەی خانەنشینان لە مووچەی  خانەنشینی پێشمەرگەیە و کێشەکە خانەنشینانی مەدەنی ناگرێتەوە، گوتی: خانەنشینی مەدەنی ئەوەیە کە دەبێت ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت و تەمەنی ٥٠ ساڵ بێت، لە نێو خانەنشینی  مەدەنی سەرپێچی قانوەنی نیەن ھەموویان دۆسیەیان ھەیە لە رۆژی دامەزراندن تاوەکو دەستی لەکارھەڵگرتووە، ھەموو سەرمووچە و بەرزە مووچە و فەرمانەکانی تێدایە.

 

جەختی کردەوە، خانەشینی پێشمەرگە لە لای ئەوان نەکراوە و  ئاگاداری دۆسیەکانیشیان نین، گوتیشی: خانەنشینی سەربازی و پێشمەرگە تەنھا مووچەکانیان دەدەین بەڵام بە چ میکانیزمێک خانەشین دەبن لای ئێمە نیە، پێشووتر داوامان کردبوو ئاگاداری میکانیزمەکە بین، لە چاکسازی ئێستادا حکوومەت بڕیاریداوە  کە ھیچ ھیچ خانەشینێک نەمێنێت لە کوردستان و و ھەمووی بخرێتە سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی.

 

پەیوەست بە گلەیی خانەنشینان لەسەر شێوازی دابەشکردنی مووچەکانیان کە لە ھاوین لەبەر گەرما و لە زستانیش لەبەر سەرما و بەارانە، حازم تەحسین دەڵێ: کە بایۆمەتری تەواو بوو سیستەمی دابەشکردنی  مووچەی خانەنشینان  دەبێتە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی و خانەنشینان ناسنامەیان بۆ درست دەکرێت و کێشەکانی ئێستا چارەسەر دەکرێت کە لە ھاوین و زستان ئەوان لە وەرگرتنی مووچەکانیان ئەزیەتی زۆر دەبینن.

 

ئاشکراشی کرد، بۆ ئەمساڵ  فەرمانبەرانی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٥ خانەنشین دەکرێن، دووپاتیشی کردەوە لە حاڵەتی زۆر پێویست و دەگمەن نەبێت ئێستا بە زەحمەت تەمەنی خانەنشینی درێژ دەکرێتەوە.

 

بەڕێوەبەرەکەی خانەنشینان خوازیارە قەیرانی دارایی کۆتایی پێ بێت بۆ ئەوەی خانەنشینان بە رێکوپێکی مووچەی خۆیان وەربگرن" لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٩ مانگ مووچەیان وەرنەگرتووە،ھیوادارین ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و چیتر دوانەکەوێت".

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad