English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا: ڕێنمایی پێدانی نازناوی زانستی بەمامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە تەواو بوە
2018-01-30 [05:24 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە بەر ڕۆشنایی ڕاسپاردە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لەماوەی ڕابردودا لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتەوە ڕێنمایی تایبەت بەپێدانی نازناوی زانستی بەمامۆستایانی پەروەردە ئامادەکرا و لە ڕێکەوتی (٢/١/٢٠١٨) ڕێنماییەکەمان پەسند کرد و ئاڕاستەی ئەنجومەنی شورا کراوە بۆ ئەوەی لە گۆڤاری وەقائیعی کوردستان بڵاوبکرێتەوە، وتیشی ھەر کاتێک بڵاوکرایەوە ئەوکات مامۆستایانی ھەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە دەتوانن بەپێیی پێوەرەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆکان مامەڵەکانیان پیشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی.

 

ئەو ڕایگەیاندنەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ لە میانەی پیشوازیکردن لە وەفدێکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ھات.

 

لە کۆبونەوەیەکدا، کە بەئامادەبونی د.وەلی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەرێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و دۆخی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن کرا.

 

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، مامۆستا عەبدول واحید سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە وتەیەکدا بەناوی ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان سوپاسی ئەو دەرفەت و پیشوازییەی کرد، ھەروەک کورتەیەک لە کاروچالاکی یەکێتیەکەیانی پێشکەش بە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد.

 

سکرتێری یەکێتیی مامۆستایان وتی: یەکێتیەکەمان خۆی بەنمایندەی سەرجەم مامۆستایان لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دادەنێت و، بەشێکیشین لە باش بەڕێوەچونی ئەو پڕۆسەیە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، وتیشی بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین خوێندن باشتر بکەین، مامۆستا عەبدول واحید جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە یەکێتیی مامۆستایان لەگەڵ پڕۆسەکانی بونیادنانی ژێرخان و سەرخانی ھەرێمی کوردستانین و، ناخوازین پڕۆسەی پەروەردە پەکی بکەوێ، چونکە ھەڵپەساردنی دەوام واتا پەکخستنی ژیان، لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ سەرجەم ناوەندە کاریگەرییەکان لە گفتوگۆی بەردەوام بوین بۆ گەیاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایان، چونکە پێمان وایە پەروەردە پەیوەندی بە ئێستا و ئایندەوە ھەیە و بابەتێکی ستراتیژییە.

 

سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وتیشی بەھۆی ئەوەی مامۆستایان ڕوبەڕوی ھەڕەش و توندوتیژی دەبنەوە، بۆیە وەک یەکێتیەکەمان پڕۆژەی یاسایەکی پاڕێزبەندیمان بۆ مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن ئامادەکردوە، داواشی کرد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھاریکاریان بن بۆ سەرخستن و دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە.

 

لە بەرامبەردا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرباری نرخاندنی کارو پڕۆژەکان و دیدگای یەکێتیەکەیان بۆ پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە لە ناوەندەکانی خوێندن، پاڵپشتی و پشتیوانی وەزارەتی بۆ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دوپاتکردەوە، وتیشی مامۆستایان کۆڵەگەیەکی گرنگی پرۆسەی خوێندنن لە ناوەندەکانی خوێندن، لەماوەی ڕابردودا ھەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن پەکی نەکەوێ، بۆیە مامۆستایان ھەمیشە جێگەی ستایش و ڕێزن.

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ڕاگەیاند: لە بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران داکۆکی تەواومان لە مامۆستایان کردوە، سەبارەت بەپێدانی نازناوی زانستی بەھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە، د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: لە بەر ڕۆشنایی ڕاسپاردە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لەماوەی ڕابردودا لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتەوە ڕێنمایی تایبەت بەپێدانی نازناوی زانستی بەمامۆستایانی پەروەردە ئامادەکرا و، لە ڕێکەوتی (٢/١/٢٠١٨) ڕێنماییەکەمان پەسند کرد و، ئاڕاستەی ئەنجومەنی شورا کراوە بۆ ئەوەی لە گۆڤاری وەقائیعی کوردستان بڵاوبکرێتەوە، وتیشی ھەر کاتێک بڵاوکرایەوە ئەوکات مامۆستایانی ھەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە دەتوانن لە زانکۆکان مامەڵەکانیان پیشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی.

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، چەند بابەتێکی دیکەی پەروەردەی و بارودۆخی مامۆستایان و خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندن تاوتوێ کرا.





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad