English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پڕۆژەی %٣٢ پڕۆژەیه‌كی نا یاسای و نا ده‌ستووریه‌
2018-01-30 [05:52 AM]

​ZNA - هەولێر


پرسی کەرکوك ئاڵۆز و ھەستیارە و یەکێکە لە پرسە گرنگە یەکلایینەکراوەکانی عێڕاق و بە گرێکوێرەی گرفتەکانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ھەژمار دەکرێت.

حسێن گوران چاودیری سیاسی و كارگێری مەكتەبی سكرتاریەتی لاوان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: لای ئێمەی کورد ڕوونە کە کەرکوك کوردستانیە و بە درێژایی مێژوو لەلایەن دەسەڵاتدارە یەک لە دوای یەکەکانی عێڕاقەوە تەعریب و تەھجیری بەرامبەر کراوە بەغداش ھیچ کات گوێی بە دەستوور و یاسا بەرکارەکان و ڕێکەوتنەکان نەداوە و بەردەوام بوو لەسەر قوڵکردنەوەی برینەکان و دابڕینی زیاتری ئەم شارە لە کوردستان و سڕینەوەی ناسنامە کوردستانیەکەی.

حسێن گوتی: ئەوەی گوزەراوە لە ڕابردوو ھیچ کات یاسایی و دەستووری نەبووە بۆیە ئیستاش پێشێلکردنی دەستوور چاوەڕێکراوە، پڕۆژەی %٣٢ بۆ کورد و عەرەب و تورکمان و %٤ بۆ مەسیحیەکان پڕۆژەیه‌كی نا یاسای و نا ده‌ستووریه‌ بۆ چارەسەركردنی پرسی کەرکوك، ئێمەی کورد تێبینی و ناڕەزایی زورمان هه‌یه‌ له‌سه‌ری کە ئێمە پێمانوایه‌ ئەمە غەدرە لە کورد دەکرێت و یاسا و ده‌ستوور پێشێل ده‌كات، باشترین چارەسەر جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری ھەمیشەیی عێڕاقە کە %٨٠ی عێڕاقیەکان دەنگیان بۆ داوە.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 1309جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad