English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا ڤالڤێردی باجی ئەم شێوازی یاریکردنە دەدات 
2018-01-30 [07:40 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم وەرزە تا ئێستا توانیوویەتی باشترین ئاست لەگەڵ تیپەکەی پێشکەش بکات و لەخولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ تووشی ھیچ شکستێک نەھاتووە . 

رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی راپۆرتێکی دەربارەی شێوازی یاری کردنی ئەم وەرزەی ڤالڤێردی ئامادەکردووە و تیشکی خستووتە سەر چەند لایەنێک لەوانەش , لەم وەرزە یاریزانە سەرەکییەکانی بەرشەلۆنە زیاتر یارییان کردوە بە بەراورد بە یاری کردنیان لەوەرزی رابردوو لەسەردەمی لویس ئینریکی . 

لەراپۆرتەکە ھاتووە, پار ساڵ ئەم کاتانە لیونێل میسی (٢٣٧٥) خولەک یاری کردبوو , بەڵام ئەم وەرزە (٢٧٣٢ ) خولەک یاری کردوە , ھەروەھا سوارێز لەوەرزی رابردوو تا ئەم قۆناغە (٢٤٠٤) یاری کردبوو بەڵام لەم وەرزە (٢٥٢٨) خولەک یاری کردووە , ئەمەش مانای ئەوەیە ھێلی ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە جێگیرتربووە لەم وەرزە. 

لەراپۆرتەکە ئاماژە بەوە کراوە , ترس لەوە ھەیە گەر بێتو یاریزانانی بەرشەلۆنە لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوامبن تووشی ماندووبوونێکی زۆر ببن و لەکۆتایی وەزر ھیلاک ببن و ڤالڤێردیش نەتوانێ ئەو نازناوانە بەدەست بھێنێت کە خەونی ھەموو یاریزانەکان و ھاندەرانە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad