English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا قەدەخەی لەسەر وەرگرتنی پەنابەرانی١١ وڵاتی جیهانی هەڵگرت
2018-01-30 [08:15 AM]

K24- هەولێر


بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە کە وڵاتەکەیان ئاستەگەکانی بەردەم وەرگرتنی١١ وڵاتی هەڵگرتووە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو کەسانەی لەو وڵاتانەوە داوای مافی پەنابەریەتی دەکەن رێوشوینی تووند بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەگیرێتەبەر.

بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەناوەی ئەو وڵاتانە نەکردووە، بەڵام رێکخراوەکانی پەیوەست بە کاروباری پەنابەران ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەو١١ وڵاتە زۆربەیان موسڵمانن و ئەوانیش لە میسر، ئێران، عێراق، سووریا، یەمەن، لیبیا، سودان، مالی، سۆماڵ، باشووری سوودان و کۆریای باکوورن.

پێشتر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لیستێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە رێگە بە هاووڵاتیانی چەند وڵاتێک نادات داوای مافی پەنابەریەتی لە ئەمریکا بکەن و هاوکات ژمارەی وەرگرتنی پەنابەرانی کەمکردەوە.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad