English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یەکەمجار لە مێژووی حکومەتی رۆمانیادا ژنێک پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەی وەرگرت
2018-01-30 [08:20 AM]

K24- هەولێر


ڤاسێلیکا ڤیۆریکا دەنچیلای بووە سێیەم سەرۆکوەزیرانی رۆمانیا کە لە ماوەی یەک ساڵدا ئەم پۆستەی وەرگرتووە.

هەر دوو سەرۆکوەزیرانی پێش دەنچیلا بەو هۆیەی کە باش ملکەچی سیاسەتەکانی پارتی سوشیال دیموکراتی فەرمانڕەوا نەدەبوون و هەروەها پاڵپشتییەکی تەواویان لە سیستەمی دادوەری ئەم وڵاتە نەدەکرد لە کار لادران. دەنچیلا ٥٤ ساڵان لە کاتێک ئەم پۆستە وەردەگرێت کە خۆپێشاندنی جەماوەر لە دژی گەندەڵی بەڕیوە دەچن.

پەرلەمانی رۆمانیا بەنیازی پەسەند کردنی پرۆژەیاسای وایە کە رێگە بە دادگاییکردنێکی شەفاف بۆ دۆسیەکانی گەندەڵیی کەسایەتییە دیارەکانی ئەم وڵاتە نادات. ئەمەش هۆکاری خۆپێشاندانەکانە.

دەنچیلا کە وەک ئەندام پەرلەمانێک لەناو پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە دەنگێکی زیاتر لە رادەی پیویست بۆ ئەم پۆستە نوێیەی هەڵبژێردرا، پشتگیرییەکی بەرچاو لەم پرپژەیاسایە دەکات.

 





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad