English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی سەرۆکی رووسیا: ئەمریکا دوژمنایەتیی لەگەڵ کەسایەتییەکانی رووسیا هەیە
2018-01-30 [08:24 AM]

​K24 - هەولێر


گوتەبێژی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند بڵاوکردنەوەی ناوی کۆمەڵیکی زۆر لە سیاسەتوان و بازرگانەکانی رووسی لەلایەن ئەمریکاوە بەمەبەستی سەپاندنی سزا بەسەریان، بەو مانایەیە ئەمریکا دوژمنایەتی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی رووسیا هەیە.

ئەم لێدوانەی دیمیتری پێسکۆڤ دوای ئەوە هات کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ناوی ١١٤ کاربەدەستی باڵا و ٩٦ گەورە بازرگانی رووسیا بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاو کردەوە.

زۆربەی ئەم کەسایەتییانە لە سەردمی سەرۆکایەتی ڤلادمیر پوتین دەسەڵات و سامانیان زیاتر بووە، بۆیە لیستەکە بە لیستی پوتین ناو نراوە. پێسکۆڤ رایگەیاند وڵاتەکەی لەم لیستە دەکۆڵێتەوە و پیشبینی کرد ئەمریکا سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەی دەسەپینیت، هەرچەندە  کۆشکی سپی رایگەیاندبوو سەپاندنی سزای نوێ  بەسەر رووسیا دوا دەخات.

 





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad