English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەڵاتدارانی ئیسرائیل و فەڵەستین لە ئۆرشەلیم کۆدەبنەوە
2018-01-30 [08:25 AM]

​K24 - هەولێر


بۆ یەکەمجار دوای بڕیاری ناساندنی ئۆرشەلیم وەک پایتەختی ئیسرائیل دەسەڵاتدارانی فەڵەستین و ئیسرائیل بڕیارە رۆژی یەکەشەممەی داهاتوو لە ئۆرشەلیم کۆببنەوە.

بەپیی راپۆرتێکی ئاژانسی فرەنس پرێس، سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین رامی حمەدەڵلا و وەزیری دارایی ئیسرائیل مۆشی کالۆن لەم کۆبوونەوە چاویان بە یەک دەکەوێت. هێشتا ئەجیندای ئەم کۆبوونەوەیە ئاشکرا نەکراوە. ئەم دوو کاربەدەستە زۆربەی کات لەسەر پرسی ژیرخانی لەگەڵ یەک کۆ دەبنەوە بەڵام بەهۆی بڕیاری ئۆرشەلیمەوە نزیکەی سێ مانگە کۆبوونەوەیان نەکردووە.

لە ٦ی مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا شاری ئورشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند.  ئەم بڕیارەش سەبارەت بە شارێک کە بە هەمان شێوەی ئیسرائیلییەکان، فەلەستینییەکانیش خۆیان بە خاوەنی دەزانن تووڕەیی جیهانی ئیسلامی و کۆمەلگەی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە.





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad