English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین گەورەترین فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەرهەم دەهێنێت
2018-01-31 [09:29 AM]

ZNA-هەولێر


سەرچاوەكانی هەواڵ دووپاتیان كردەوە، كە چین خەریكی پەرەپێدان و دروستكردنی گەورەترین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە كە توانای هەڵگرتنی 20 تۆن چەك و جبەخانەی سەربازی هەیە.

سەرچاوە تەكنەلۆجییەكانی چین هێما بۆ ئەوە دەكەن، كە كۆمپانیای "Tengoen"ی وڵاتی چین، خەریكی پەرەپێدان و دروستكردنی گەورەترین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە، لە توانایدایە 20 تۆن چەك و جبەخانە لەگەڵ خۆی هەڵبگرێ و بۆ مەودای حەوت هەزار و 500 كیلۆمەتر بیگوازێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ پێویستییەكی بە سووتەمەنی بێ تا تەواوكردنی فڕین لەو مەودایەدا.

هەرچەندە پڕۆژەی پەرەپێدان و دروستكردنی ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە تەواو نهێنییە و هیچ زانیارییەكی رەسمی لەسەر نادركێنرێ، بەڵام زانیارییە دزەپێكراوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، پەیكەری فڕۆكەكە لە جۆرە پێكهاتەیەكی تایبەت لە كاربۆن و چەند كانزایەكی تر دروست كراوە، باڵەكانی درێژییان 40 مەتر دەبێ و هەشت بزوێنەری هەیە و هەر لایەكی چوار بزوێنەری بۆ پێوەست كراوە.

كۆمپانیای Tengoenی چینی ماوەیەكی زۆر لە بواری تەكنەلۆجیای بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كار دەكات، تا ئێستە خاوەنی دەیان چارەسەر و داهێنانە لە بواری دروستكردنی فڕۆكەی مەدەنی و سەربازیدا.





ئەم هەواڵە 967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad