English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
2018-01-31 [09:32 AM]

ZNA-هەولێر


 بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەكی تر دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاو كردەوە و بەپێی خشتەكەیش  ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێكی تر دابەش دەكرێت.

 لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە،  ئەمڕۆ رۆژی چوارشەم 31/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەكرێت.

1- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی.
2- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
3- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.
4- دەرماڵەی كۆمەڵایەتی.
5- دیوانی چاودێری دارایی.
6- دەستەی مافی مرۆڤ.
7- دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
8- پاراستن و چاككردنی ژینگە.
9- دەستەی وەبەرهێنان.
10- دەستەی دەستپاكی.
11- كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی.





ئەم هەواڵە 9067جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad