English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم وتاری ساڵانەی سەرۆکى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ
2018-01-31 [09:37 AM]

ZNA-هەولێر


به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى ده‌نگى ئه‌مريكا، دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم وتاری ساڵانەی خۆی شەوی سێشەممە لە کۆنگرێس پـێشکەشکرد و تیایدا سەنگی خستە سەر بابەتە ناوخۆیـیەکانی وڵاتەکە.

دۆناڵد ترامپ کە بۆ ماوەی یەک کاژمێر و 20 خولەک کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی لە ماوەی ساڵی رابردوو و ئامانجەکانی داهاتووی بۆ وڵاتەکە خستەڕوو، نزیکەی بیست خولەکیش باسی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد، لەوانە شەڕی دژی داعش و ئێران و ئەفغانستان و کۆریای باکوور.

سەرەتا دۆناڵد ترامپ گوتی، لەوەتای سەرۆکایەتی وڵاتی گرتۆتەدەست ئەمەریکایـیەکان گەشبینن بە ئایندەی وڵاتەکەیان و، بەڕێوبەرایەتیـیەکەی هەنگاوی ناوە بە ئامانجی ئەوەی سەرلەنوێ ئەمەریکا بۆ ئەمەریکایـیەکان مەزن بکاتەوە.

گوتیشی، بە درێژایی ساڵی رابردوو بەرەوپـێشچوون و سەرکەوتنی باش تۆمارکراون. پاشان داوای لە کۆماری و دیموکراتەکان کرد کێشەکانیان وەلاوەنێن و گوتی:" یەکگرتووبن لە پـێناو ئەم خەڵکەی هەڵبژێردراین بۆ خزمەتکردنی."

سەرۆکى ئه‌مريكا هەروەها گوتی: "لەوەتای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەنجامدراوە، 2.4 ملیۆن هەلی کاری نوێ لە وڵاتەکە پەیدابوون، لەوانە 200 هەزاری لە بواری پـیشەسازیدا بوون". گوتیشی: "لە پاش چەندان ساڵ لە سیستی ئابووری وا ئێستا مووچەی کرێکاران روو لە زیادبوون دەکاتەوە" .

گوتیشی:  "45 ساڵە هێندەی ئەمڕۆ رێژەی بێکاری لە وڵاتەکە کەم نەبۆتەوە، بە تایبەتی لە نێو ئەمەریکایـیە بە رەچەڵه‌ك ئەفریقایـیەکان و ئەمەریکاییە لاتینەکان. "

ترامپ باسی لە گەشەکردنی بازاڕی بۆرسەی ئەمەریکا کرد و گوتی: "لە ماوەیەکی کورتدا توانیویەتی 8 ترلیۆن دۆلار لە بەهاکەی زیادبکات". 

هەروەها گوتیشی، هەر وەک چۆن بەڵێنی بە ئەمەریکایـیەکان دابوو لە پێش 11 مانگ، بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی توانیویەتی چاکسازی دارایی ئەنجام بدات و گەورەترین دابەزین بکات لە ئاستی وەرگرتنی باج لە مێژووی ئەمەریکادا.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بەپـێی ئەم یاسا نوێـیەی باجدانە، خێزانێکی دوو کەسی هەتا داهاتی 24 هەزار دۆلار لە ساڵێکدا هیچ باجیان لێ وەرناگیرێت و، خێزانێکی 4 کەسی کە داهاتی ساڵانەیان 75 هەزار دۆلارە تەنیا 2 هەزار دۆلار باج دەدەن، واتە نیوەی جارانیان.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad