English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقته‌دا سەدر: ئێمە لێرەین بۆ ڕێگەگرتن هیچ رەحمێكیان پێ ناكەین
2018-01-31 [09:41 AM]

ZNA- هەولێر


ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عس بۆ ناو ژیانی سیاسی له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌وه‌ هۆشداری له‌باره‌وه‌ دراوه‌، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 30-1 موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه‌: "عه‌یبه‌ كه‌سێك خۆی به‌ تێكۆشه‌ر بزانێت و له‌وه‌ بترسێت كه‌ حزبی به‌عس له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو ژیانی سیاسی و ده‌سه‌ڵات".

موقته‌دا سه‌در له‌ رێگه‌ی تویته‌ره‌كه‌یه‌وه‌ نوسیوویه‌تی: "ئێمه‌ لێره‌ین و جارێكی دیكه‌ رێگه‌ ناده‌ی سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی بگه‌ڕێته‌وه‌و بۆ رێگه‌گرتن لێیان هیچ ره‌حمێكیان پێناكه‌ین".

قسه‌كانی سه‌در له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌رپرسانی شیعه‌ له‌باره‌ی مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن.





ئەم هەواڵە 4288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad