English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنگرەی سوچی کۆتایی بەکارەکانی هێنا
2018-01-31 [09:45 AM]

ZNA-هەولێر


راگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتیمانیی سوریا لە هاوینەهەواری سوچی، ئاماژەی بەوە کردووە، بەشدارانی کۆنگرەکە لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور رێککەوتون، کە نوێنەری تەواوی لایەنە رکابەرکانی سوریای تێدایە.

هەروەها ئەلێکسەندەر لاڤرۆنتیڤ نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ سوریا، باسی لە پەسەندکردنی سێ بەڵگەنامە لە راگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەکە کرد، کە ئاراستەی ستیڤان دیمستۆرا نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی وەکو کارنامەیەک لەسەر بەردەوام بێت.

بەوتەی ئەلێکسەندەر لاڤرۆنتیڤ، ئەو بەڵگەنامانە هاوکار دەبن لە سەرکەوتنی گفتوگۆکانی جنێڤ، هیواشی خواست پرۆسەی چاکسازی لە دەستووری سوریا بەمزووانە دەستپێبکات.

راگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی سوچی باسی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا و دروستکردنی دەوڵەتێکی مەدەنی و سوپایەکی نیشتیمانی چەند خاڵێکی تر کردووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئاماژەی بە چارەنووسی بەشار ئەسەد نەکردووە.

کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتیمانی سوریا کە بە سەرپەرشتی روسیا لە هاوینەهەواری سوچی لە روسیا بەرێوەچوو، لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە بایکۆتکرا، بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەو بەڵێنانەی پێشتر پێیان درابوو، کۆنگرەکە رۆژێکی خایاند و کۆتایی بەکارەکانی هێنا.





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad