ZNA- ھەولێر سەرۆکی ئەمریکا مەرسومێک دەردەکات و تێیدا واژۆ لەسەر بە کراوەیی هێشتنەوەی گرتووخانەی توندڕەوە ئیسلامییەکان، کە ناسراوە بە گرتووخانەی گوانتانامۆ، دەکات.
رۆژی چوارشەممە 31/1/2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بەو هەواڵ و دەنگۆیانە هێنا، کە باس لە داخستنی گوانتانامۆ دەکەن و رایگەیاند، نابێ گرتووخانەکە دابخرێت.
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی واژۆکردنی مەرسومەکە رایگەیاندووە، کە بە کراوەیی هێشتنەوەی گوانتانامۆ یەکێک بوو لە بەڵێنەکانی هەڵبژاردن و ”ئەمڕۆ بەجێم هێنا“.
دوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئەفغانستان لە مانگی 10ـی 2001 و رووخاندنی رژێمی تاڵیبان و رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە، بە بڕیاری جۆرج دەبلیو بۆشی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، گرتووخانەی گوانتانامۆ بۆ توندڕەوە مەترسیدارەکانی تاڵیبان و قاعیدە کرایەوە.
لەسەردەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆبامادا (2009-2017)، ئۆباما هەوڵی دا ئەو گرتووخانەیە دابخات و زۆرینەی زیندانەکانیشی رادەستی وڵاتەکانیان کرد یان ئازادی کردن.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |