ZNA-هەولێر
بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە نەرویج رایگەیاند: داگیرکەرانی کوردستان باش دەزانن کەبەبێ عەفرین كورد ئهستهمه دەستی بەدەریا بگات و بۆ کورد ئەستەم دەبێت دەست بە سەربەخۆیی بگات رێبوار ئەحمەد زادە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە نەرویج بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کەركووك و عەفرین دوو شاری كوردی و کوردستانین، بەڵام لەڕوانگەی پەیوەندیی نێودەوڵەتییەوه لەدوای پەیماننامەی نگریسی سایکس-پیکۆت ئەو دوو شارە بهشێكن له دوو وڵات کە کراونەتە خاوەن سەروەری یاسایی، ڕاستەلە كرداردا ئەو دوو دەوڵەته ئەوشتەی کەپێی دەڵێن سەروەریی یاسایی لەدەستیان داوه، بەڵام ئیستا دۆخەكه گۆڕاوه و ئەو دوو وڵاتە خەریكه به هاوكاریی هێزه ناوچەیی و جیهانییەكان بەشێك لە "سهروهریی"خۆیان بەدەست دێننەوه، عەفرین شارێكه لهسهر سنووری توركیایە كه بەدەست هێزەكانی یەپەگە وەیه، ئهو شاره چ لە باری سیاسیی، چ سهربازیی و چ ئابووری بەیەكێ له ناوچه گرنگەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەکەش پێناسه دەكرێت. گۆتیشی: عهفرین شارێكی شاخاوییه، ئەمەش له بارەی سەربازییەوهجێی بایەخی خۆی هەیه، لهبارەی ئابوورییشهوه شارێكه كه خاوەن باخگەلی زهیتوونه و ناوچەیەکی بەپیته بۆ فەلاحەت، شارێكه كه ئەگەر هەرهێزێك بەدەستییەوەبێ دهتوانێ بنەمای ئابوورییەكی سەربەخۆ دابڕێژێت، ههروەک چۆن ئەمڕۆ هێزەكانی یەپەگه لەهەر چوار لاوه گەمارۆ دراون، بهڵام ژیانێكی ئاسایی لهنێو شار بهڕێوه دەچێ و بگره ژیان لهو شاره له چاو شارهكانی دیكه تەنانەت سووریاشئاسایی تره. هەروەها دەڵێت، لهبارەی سیاسیشەوه هەرلایەنێك ئەوناوچەیەی به دەستەوه بێ دەتوانێ لەداهاتوودا ڕێگەخۆش بكا بۆ ئەوە کە دەستی بەسەرناوچهكانیتردا بگات و خۆشی بەدەریا بگەیەنێت، داگیرکەرانی تورک باش دەزانن کە بهبێ عهفرین كورد ئهستهمه دهستی به دهریا بگات و بۆ کورد ئەستەم دەبێت بە سەربەخۆیی بگات. ئەحمەد زادە ئاماژەی بەوەشکرد: کەكووك خاوەن یەدەگێكی زۆری نەوته دەتوانێ بنەمای ئابوورییەكی بەهێزبێ بۆ كورد، ئەمەش سامانێكی زۆره بۆ درووست كردنی وڵاتێكی بەهێز و خاوەن ئابوورییەكی سەركەوتوو، بۆیە داگیرکەران ھەردەم ھەوڵیان داوەو ھەوڵیش دەدەن کەلەژێر دەسەڵاتی کوردیدا نەبێت و بەردەوام ھەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردستانی ئەو شارەدا بوون، هەرچەند كورد تاكوو ئێستا کەڵکێکی ئەوتۆی لهو نەوته وەرنەگرتووه، بەڵام ئەمەبەو واتایه نایەت كەگەلی کورد ئیتر دەست لەو شارهو لەو نەوته بكێشێتەوه. هەرووەها گۆتی: داگیركەرانی كوردستان دەزانن ئەو دوو شاره، كورد لەئامانجەکەی نزیك دکاتەوه بۆیه بەوههموو هێزیانەوه هەوڵ دەدهن ئەو دوو شاره لهدهست كورد دەربێنن، بەرخۆدان لە عەفرین بهردهوامه، بهڵام بەداخەوە كهركووك رادەست كرا. رێبوار ئەحمەد زادە رونیشی کردەوە: خیانهتی ١٦ی ئوكتۆبەر وایکرد کە داگیرکەرانی کوردستان لەخۆیان بایی ببن و پێیان وابێت کە ئیرادەی بەرگریی کورد داڕماوە بۆیە سەرمەست بەو سەرکەوتنەیان بیر لە داگیرکاریی زیاتر دەکەنەوە. بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە نەرویج،ئاماژەی بەوەشکرد: ڕێگاچاره بۆبەهێزبوونی كورد یەكگرتنه، ھەروەک وتم كورد دهبێ خوێندنەوەی نوێ بكات دەبێ كورد بیرلهداڕشتنی ستراتیژی نەتەوەیی بكاتەوه، دەبێ كورد لە پێناو بەرژەوەندی گەل و نەتەوەییدا دەست له بهرژەوەندیی حیزبی ھەڵبگرێت.
زرار ناجی
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad