English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی ده‌یه‌وێ له‌ عێراقدا دادگایی داعشه بیانییه‌کان بکرێت
2018-01-31 [03:00 AM]

ZNA - هەولێر


 

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ده‌یه‌وێ له‌ عێراق و به‌پێی یاسای عێراقی دادگایی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش بکات که‌ بیانیین که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر کراون.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زەمان، لێدوانه‌که‌ی عه‌بادی دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ فه‌ره‌نسا عێراقی ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ له‌ کاتی دادگاییکردنی هاووڵاتیانیدا که‌ ببوونه‌ داعش و شه‌ڕیان کردبوو به‌پێی یاسای عێراقی و له‌ عێراق هه‌ڵوێستی ده‌بێت.

لەو بارەیەوە، وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا نیکۆڵ ینلۆپی ڕوونکردنه‌وویه‌کی داوه‌ که‌ له‌ کاتی ده‌رچوونی حوکمی له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و داعشه‌ فه‌ره‌نسییانه‌ی که‌ دادگایی ده‌کرێن، قسه‌یان ده‌بێت، چونکه‌ له‌ یاسای عێراقدا حوکمی له‌ سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌کرێت.





ئەم هەواڵە 1720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad