English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامیه‌تی سلێمانی داوایه‌ك له‌ خانمان ده‌كات
2018-01-31 [03:09 AM]

ZNA - هەولێر


راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی جوانکاری ماوەبەسەرچوودا گرتووە، داوا لە خانمانیش ده‌كرێت لەکاتی بازاڕکرن و کڕینی پێداویستیەکانیان، گرنگی زیاتر بدەن بە بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونی ئەو کاڵاوشمەکانی بەکاریدەھێنن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن لیژنەی سێ سەر بەلیژنە ھاوبەشەکان و لە فرۆشگایەکی بالەی ئەوروپی لە گەرەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دەست بەسەر ٢١٠ پارچە ماددەی جوانکاری خانماندا، گیراوە.

سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت ووتی: بەشێکی زۆری ماددە جوانکاریەکان بەھۆی بەسەرچوونی ماوەی بەکارھێنانەکەیەوە و بەشەکەی تری بەھۆی نەبوونی بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونیەوە، دەستی بەسەردا گیراوە، ھەروەھا لەکاتی دروستکردنەکەیدا رەچاوی تایبەتمەندی و کوالێتی وەزارەتی بازرگانی عێراق و ھەرێم نەکراوە.

گۆران قادر، وتیشی: بەپێی ڕێنماییە پزیشکیەکان و لەکاتی بەسەرنەچوونی دا، ماددە جوانکاریەکان رۆژانە و بەبڕێکی زۆر مەترسی بۆسەر تەندروستی پێستی بەکارھێنەرەکەی دروست دەکات، کەواتە ئەو ماددە جوانکاریانەی ماوەی بەکارھێنانەکەی بەسەر چووبێت مەترسی زیانەکە چەند بەرامبەر دەبێت.

گۆران قادر داوا لە خانمان دەکات لەکاتی بازاڕکرن و کڕینی پێداویستیەکانیان، گرنگی زیاتر بدەن بە بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونی ئەو کاڵاوشمەکانی بەکاریدەھێنن و خۆیان لە ماددە ماوە بەسەرچووەکان بپارێزن، کە زیانێکی زۆر بۆسەر تەندروستی خۆیان و مناڵ و خانەوادەکەیان دروست دەکات.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربە لیژنە ھاوبەشەکان، سەرجەم ئەو ماددانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

جوانکاریەکان ئەو ماددانەن کە خانمان رۆژانە بەکاری دەھێنن، بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان مەترسی تێکچوونی پێستی لێدەکرێت، ئەگەر ماددەکە ماوەی بەکارھێنانەکەی بەسەرچووبێت ئەوا زیانەکەی چەند بەرامبەر دەبێتەوە





ئەم هەواڵە 1627جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad