English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی نەیمار و بەرشەلۆنە دەستیپێکردەوە
2018-01-31 [03:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
گواستنەوەی نەیمار داسێلڤا لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بە یەکێک لە بۆندە کێشە لەسەرەکان دادەندرێت کە تا ئێستاش ئاسەواری ماوە و کێشەکانی کۆتایی پێنەھاتووە .

ئەمڕۆ بەفەرمی نەیمار سکاڵایەکی دژی یانەی بەرشەلۆنە بەرزکردەوە و تێدا داوای قیستی دووەمی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی دەکات کە ٢٦ ملیۆن یۆرۆیە , جگە لەمەش داوای ١٠% قازانجی ئەم پارەیە دەکات کە دەکاتە ٤ ملیۆن یۆرۆ. 

لەلای خۆشییەوە یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی داوای گەڕاندنەوەی بەشی یەکەمی قستی پارەکەی دەکات کە بە نەیماری دابوو لە پای نوێکردنەوە بۆندەکەی ھەروەھا داوای قەرەبوو لە نەیمار دەکاتەوە بەھۆی ئەو کێشانە لە ئەنجامی رۆیشتنی نەیمار دروست بوو و یانەی بەرشەلۆنە داوای ٧٥ ملیۆن یۆرۆ قەرەبوو دەکات. 

لە ئێستاشدا ھەردوو سکاڵاکەیان لە دادگا وەرزشی ئیسپانیایە و ھەردوو لا رکابەری دەکەن بۆ بەدەستھێنانی پارەی زیاتر لە لایەنەکەی دیکە . 


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 2740جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad