English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌ره‌نسا: ئه‌گه‌ر توركیا بچێته‌ ناو خاكی سوریا كێشه‌مان له‌گه‌ڵی ده‌بێت
2018-01-31 [04:07 AM]

ZNA - هەولێر


دوای ئه‌وه‌ی توركیا هێرشێكی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ست پێكرد و 12 رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداری دایه‌ توركیا كه‌ هیچ هه‌وڵێكی چوونه‌ ناو سوریا نه‌دات.

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ لێدوانێكدا رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆ بڵاوی كردۆته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ده‌ر له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت هێز بردنه‌ ناو خاكی وڵاتی سوریایه‌، ئه‌و كات به‌راستی كێشه‌مان له‌گه‌ڵی ده‌بێت، داوای له‌ ئه‌نقه‌ره‌ش كرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ماهه‌نگی بكات.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس ده‌كات، وتیشی، سروشتی ئه‌و پرۆسیه‌ پێویست ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییكان تاوتوێی بكات، به‌شێوه‌یه‌كی فروانتریش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان.

 

DW





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad