English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی و کونسوڵی گشتی ئەمریکا ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن
2018-01-31 [04:07 AM]

ZNA- هەولێر


 

کونسوڵی گشتی ئەمریکا بە وەکالەت لە ھەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری  حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەک باس لە پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا و ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان تاوتوێکرا.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە ٣١/١/٢٠١٨، ستیڤ گڵن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بە وەکالەت سەردانی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد.

 

لەسەرەتای کۆبوونەوەکە ستیڤ گڵن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بە وەکالەت، باسی لە سەردانی جۆنسولیڤان،جێگریوەزیریدەرەوەیئەمەریکا بۆ بەغدا و ھەولێر  کرد کە بە پێویستیان زانیوە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن بەتایبەت بابەتی مووچە و فرۆکەخانە و دەروازەکان.

 

شاندی میوان باسیشان لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق کرد کە بڕیارە لە کوێت ئەنجام بدرێت و بە پێویستیان زانی کە شاندێکی ھەرێم بەشداری کۆنگرە بکات.

 

لایخۆشیەوە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم لەگەڵ بەخێرھاتنی شاندی میوان باسی لە بەرەو پێشچوون و لێکتێگەیشتن لە نێوان ھەولێر و بەغدا کرد و وتیشی، زانیاری پێویست دراوەتە لیژنەکانی وردینی کە لەغداوە ھاتوون و ئەمەش لە پێناو ئەوەی ھەرچی زووە مووچە دابەشکرێت.

 

وەزیری دارایی ئابووری داواشی کرد کە ھاوکاریە دارایەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بن، ئەو ھاوکاریە دارایەی ئێستا بڕیاری لێردراوە نەچۆتە بواری جێبەجێکردن بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

ھەروەھا شاندی میوان بە پێویستانزانی کە ھەمەھانگی بەردەوام لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەبێت.





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad