English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و كونسوڵى گشتى ئه‌مریكا هاوكاریه‌كانى ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ کرد
2018-01-31 [04:39 AM]

ZNA-هەولێر


كونسوڵى گشتى ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى  حکومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هاوكاریه‌كانى ئه‌مریكا بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان تاوتوێكرا.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 31/1/2018، ستیڤ گڵن، كونسوڵى گشتى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێربه‌ وه‌كاله‌ت سه‌ردانى رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد.

له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ستیڤ گڵن، كونسوڵى گشتى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت، باسى له‌ سه‌ردانى جۆنسولیڤان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر  كرد كه‌ به‌ پێویستیان زانیوه‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن به‌تایبه‌ت بابه‌تى مووچه‌ و فرۆكه‌خانه‌ و ده‌روازه‌كان.

شاندى میوان باسیشان له‌ كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌ كوێت ئه‌نجام بدرێت و به‌ پێویستیان زانى كه‌ شاندێكى هه‌رێم به‌شدارى كۆنگره‌ بكات.

لایخۆشیه‌وه‌ رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌خێرهاتنى شاندى میوان باسى له‌ به‌ره‌و پێشچوون و لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و وتیشى، زانیارى پێویست دراوه‌ته‌ لیژنه‌كانى وردینى كه‌ له‌غداوه‌ هاتوون و ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه‌ مووچه‌ دابه‌شكرێت.

وه‌زیرى دارایى ئابوورى داواشى كرد كه‌ هاوكاریه‌ دارایه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رده‌وام بن، ئه‌و هاوكاریه‌ دارایه‌ى ئێستا بڕیارى لێردراوه‌ نه‌چۆته‌ بوارى جێبه‌جێكردن بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
هه‌روه‌ها شاندى میوان به‌ پێویستانزانى كه‌ هه‌مه‌هانگى به‌رده‌وام له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت.





ئەم هەواڵە 2620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad