English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەوانی استقصائية ( بەدواداچوون)
2018-01-31 [04:49 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆژنامەوانی بەدواداچوون ( صحافة استقصائية) کە کرۆکی کاری رۆژنامەوانیە کە ھەولدەدات زانیاریەکانی پشت پەردەکان ئاشکارا بکات دیوی دووەمی روداوەکان نیشان بدات ھەردەم بەدوای لایەنی شاراوەی رووداوەکانەوەیە، گەورەترین کاریش تاوەکو ئێشتا رۆژنامەوانی بەدواداچون کردبێتی ( فەزیحەتی واتەرگێت)ە کە لە سالی ١٩٧٢ دوو رۆژنامەنووسی واشنتۆن پۆست (کارل برنستین و بوب وودورد) کە توانیان بچنە نێو کۆشکی سپیەوە ئامێرێکی تەزجیل کردن لە ژێر مێزی کۆبوونەوەێکی حزبی دیموکراتەکان دانێن، کە توانیان ٦٤ تۆماری دەنگی تەسجیل بکەن کۆمەلێک زانیاری بەدەست بخەن دواتر بە ( ئابرووچونی واتەرگێت) ناسرا ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ( ریتشارد نیکسۆن) سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا دەست لەکاربکێشێتەوە.

بەلام بەداخەوە رۆژنامەوانی بەدواداچوون کە یەکێکە لە بەشە ھەرە گرنگەکانی کاری رۆژنامەوانی تاوەکوو ئێستا لە نێو میدیای کوردی دا دروست نەبووە ھیچ رۆژنامەنووسێکیش کاری جدی لەسەر نەکردووە ئەگەر ھەشبێت بەشێوەێکی زۆر لاوازە ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان خاوەن ئیمکانیەتێکی باشن بەلام گرنگیان بەم جۆرە میدیایە نەداوە ئەمەش بۆتە خالێکی لاواز لە نێو کاری رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستان.

ئەگەر چی کارکردن لەسەر رۆژنامەوانی بەدواداچوون مەترسیێکی زۆر لەسەر ژیانی رۆژنامەنووس دروست دەکات پێویستی بە ئیمکانیاتێکی زۆر و کاتێکی درێژ ھەیە بەلام دەتوانێت سەرکەوتنی گەورە بەدەست بھێنێت زانیاریە شاراوەکانی پشت پەردەوە ئاشکرا بکات و بگاتە کرۆکی زانیارییە نە بیستراوەکان.

لە ھەموو جیھان دوای رووداوەکا چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئامادە دەکرێت کە بە تێرو تەسەلی زانیارییەکان خراونەتە روو ھەول دەدەن بگەن تەواوی زانیارییەکان سەرەڕای ئەمەش ھەولدەدەن دیوی شاراوەی پشت ئەو روداوانە ئاشکرابکەن، بەلام لە ھەرێمی کوردستان گواستنەوەی زانیارییەکان زۆر لاوازن وەکو کەسێکی ئاسایی روداوەکان دەگوازرێنەوە.

لەم چەند سالەی دوایدا سەرەڕای بەرەو پێشچوونی میدیا چەند روداوی گەورە گەورە لە ھەرێمی کوردستان رویان داوە گرنگترینیان روداوەکانی١٦ی ئۆکتۆبەر بوون کە تاوەکوو ئێستا ھەر میدیاێک بە جۆرێک شرۆڤەی رووداوەکان دەکات ھیچ میدیاێک بەدواداچوونێکی ووردی میدیای بۆ رووداوەکان نەکردووە، ئەمەش لە کاتێک دایە کە زۆربەی سەرکردەکانی ناوچەکە لاوازن بەرامبەر کاری میدیای کە دەتوانیت کەمێک ھەول و ماندووبوون بگەیت بە دیوی دووەمی پشت رووداوەکانەوە.

 

 

گۆران ھەرکی

 





ئەم هەواڵە 1294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad