English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ستپاكی عێراق چه‌ند فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنی وه‌زيران ئاشكرا ده‌كات
2018-01-31 [05:18 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، له‌ ساڵی 2017، حه‌ڤده‌ وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌.

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ حه‌سه‌ن یاسری وتی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ساڵی 2017 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌ گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 133 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ 966 فه‌رمان جێبه‌جێ كراون، به‌رێژه‌ی سه‌دا 68.

یاسری وتیشی، ژماره‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌پله‌ی وه‌زیردان كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌، 17 كه‌سن، وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ 32 جار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، 273 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و ئه‌وانی له‌و پله‌یه‌دان ده‌رچووه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 1141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad