English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەی سەرپۆش لەئێران پەرەی سەندووە
لە ئێران ژنان بەمجۆرە دژایەتیی حیجابی زۆرەملی دەکەن
2018-01-31 [05:18 AM]

​ZNA - هەولێر


یەكێك لەو ژنانەی لە شەقامەكانی تاران سەرپۆشەكەی لەسەر لابرد دەستگیر كرا و دادوەری گشتیی ئێرانیش دەڵێت، ئەو كەسانە ھەڵخەڵەتێندراون.

عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی داواکاری گشتیی تاران بە میدیاكانی راگەیاندووە یەكێك لەو كەسانەی لە شەقامی ئینقلابی تاران سەرپۆشەكەی وەك نارەزایەتی دەربڕین لابردووە دەستگیر كراوە و كەیسەكەی رەوانەی دادگا كراوە.

ھەر لەوبارەوە جەعفەر مونتەزری داواکاری گشتیی ئێران رایگەیاند، ئەو كەسانەی سەرپۆشەكانیان فڕێدەدەن، ھەڵخەڵەتێندراون و لەرووی نەزانییەوە ئەوكارەیان ئەنجامداوە.

لە درێژەی خۆپیشاندانە نارەزاییەكانی ئێران، ژنان لە شەقامەكانی تاران بە لادانی سەرپۆشەكانیان دژی حیجابی زۆرە ملی و یاساكانی كۆماری ئیسلامی نارەزایەتییان دەربڕی.





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad