English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید 
2018-01-31 [05:39 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدرید دەستیان بە راھێنانە ئاساییەکانی خۆیان کردەوە, بەڵام لەم راھێنانە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە دیار نەبوو . 

ئەمڕۆ وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ یارییەکەی داھاتوویان لە خولی ئیسپانی ، یاریزانانی یانەی ریال مەدرید راھێنانی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا بەڵام لە راھێنانە بە کۆمەڵەکان کرستیانۆ رۆنالدۆ بەشداری نەکرد . 

ھەروەھا ھەردوو یاریزان سێرجیۆ رامۆس و رافائێل ڤاران نەیانتوانی راھێنانە بە کۆمەڵەکان تەواو بکەن، چونکە ھەستیان بە ئازار کردوە . 

لەلایەکی دیکەش زێدانی راھێنەر ھەندێک لە یاریزانی  تیپی دووەمی لە راھێنانەکانی ئەمڕۆ بەشداری پێکرد بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داھاتوو بەشدارییان پێبکات . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 4081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad