English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانۆ خەلیل فیلمێکی نوێ بەرهەمدێنێت
2018-01-31 [06:00 AM]

هەولێر – ZNA


دەرهێنەری رۆژئاوای کوردستان، مانۆ خەلیل فیلمێکی نوێی دیکۆمێناری بەرهەمهێناوە و لە سینەمادا نمایشکراوە.

 

ئەم بەرهەمە بەناوی "حافیز و مارا"یە کە چیرۆکی خێزانێکی سویسری – لوبنانی بۆ بینەر دەگێڕێتەوە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی ئەندامێکی خێزانیان کە هونەرمەندی شێوەکارە.

 

ئەم بەرهەمە لە سویسرا بەرهەمهاتووە کە ئەو دەرهێنەرە کوردە تێیدا دەژی و بەم دواییە لە سینەمای شاری سۆلسۆرن نمایشکرا.

 

ماوەی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە ٨٨ خولەکە و تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی و ژیان لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا.

 

مانۆ خەلیل لە سیسرا ژیان بەسەردەبات و کاری سینەمایی و تەلەڤزیۆنی دەکات، خاوەنی چەندین فیلم، کورتەفیلم و دیکۆمێنتارە و چەنددین خەڵاتی جیهانیی وەرگرتووە، دوایین فیلمیشی بەناوی "پەڕەسێلکە" بوو کە لە جۆری فیلمە سینەماییە درێژەکانە.





ئەم هەواڵە 4657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad