English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێژەی بینەرانی ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەکانی گرامی کەمیکردووە
2018-01-31 [06:10 AM]

هەولێر – ZNA


رێژەی بینەرانی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی لە نێو ئەمریکادا کەمی کردووە.

 

تۆڕی سی بی ئێس بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی بینەران بە بەراورد لەگەڵ پارساڵدا، شەش ملیۆن بینەر کەمیکردووە.

 

رەخنەی زۆر لە ئاهەنگ و خەڵاتەکانی ئەمساڵی گرامی گیرا، بەهۆی ئەوەی گاڵتەرجاری بە سیاسەتی لەخۆگرتبوو و رەخنە لە بەخشینی گرنگترین خەڵاتەکان بە برۆنۆ مارس گیرا کە پێشبینی دەکرا کیندریک لامار براوەی ئەو خەڵاتانە بێت.

 

برۆنۆ مارس، شەش خەڵاتی گرامیی بەدەستهێنا، لەوانە، باشترین گۆرانی، باشترین تۆماری دەنگی و باشترین ئەلبووم.

 

کیندریک لامار توانی ئەمساڵ پێنج خەڵات بەدەستبێنێت، لەوانە باشترین ئەلبوومی میوزیکی راپ.

 

بەشێکی زۆر لە رەخنەگرانی بواری میوزیک، پێشبینی ئەوەیان دەکرد خەڵاتی باشترین ئەلبووم ئەمساڵ بۆ لامار بێت.

 

جەی زەی کە بۆ هەشت خەڵات کاندیدکرابوو، هیچ خەڵاتێکی بەدەست نەهێنا.

 





ئەم هەواڵە 5092جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad