English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسماعیل ھەنییە خرایە لیستی تیرۆری جیهانییەوە
2018-02-01 [11:36 AM]

ZNA-هەولێر


به‌گوێره‌ى ئاژانسى هه‌واڵى ئانادۆڵو، ئیدارەی واشنتۆن رایگەیاند، کە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەڵەستین لە غەززە، ئیسماعیل ھەنییەی خستۆتە لیستی "تیرۆری جیھانيی"یەوە.


بەپێی ئەو راگەیەنراوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ھەنییە خراوەتە لیستی "تیرۆری جیھانییەوە".
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە رێکخراوەکانی وەک بزووتنەوەی سابرین و لیواى سەورە و بزووتنەوەی ھاشم خراونەتە نێو لیستی "تیرۆریی جیھانییەوە".


لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن دراوە کە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە چەند گرووپێک و کەسانێک کە لەلایەن ئێرانەوە ھاوکاری دەکرێن خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
تیلەرسن بەرگری لەوەش کردووە کە ئەو کەس و گرووپانە مەترسیین بۆ ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھێرشیان بۆ سەر ھەردوو وڵاتی ئیسرائیل و میسر ئەنجام داوە.


لەلایەکی دیکەش نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایەی کەسانی بیانی کە سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایە، ئیسماعیل ھەنییەی خستە لیستی سزادراوان.
ئیسماعیل ھەنییە لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٦-٢٠١٤ سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فەڵەستین بوو.





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad