English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئەمریکا بەشێوەیەکی فراوان هێزەکانی بڵاوکردەوە لە ئیسرائیل
2018-02-01 [11:38 AM]

ZNA-هەولێر


دوێنێ چوارشەممە، سوپای ئەمریکا بەشێوەیەکی فراوان هێزەکانی بڵاوکردەوە لە ئیسرائیل، هەروەها دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی سیستمی بەرگری دژە مووشەک، بەمەبه‌ستی خۆ ئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی ئەمریکی-ئیسرائیلی لە هەفتەی داهاتوودا.

 

کەناڵی ١٠ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیسرائیلی رایگەیاند، ئەو مانۆڕە سەربازییە دەگاتە ئاستی تەقەکردنی راستی لە "نێو بەرەی ئیسرائیلی ناوخۆ".

 

ئەم مەشق و راهێنانە سەربازییە هاوبەشە لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل ناوی "جۆنێبەر کۆبرا"یە دەگاتە ئاستی جەنگی سەرتاسەری لە ئیسرائیل، چونکە چەند جارێکە ئیسرائیل تووشی بۆردومانی مووشەکی دەبێتەوە لە چەند بەرەیەکی جیاوازەوە ئەم مەشق و راهێنانەش بۆ ئەو مەبه‌سته‌یە.





ئەم هەواڵە 2272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad