English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە بەغدا لەگەل عەبادی کۆدەبنەوە
2018-02-01 [11:40 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆ ببنەو و تاوتوێی پرسی پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق بکەن.

 

حاکم سەرحان سلێفانەی، ئەندامی لێژنەی دارای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١-٢-٢٠١٨، سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و نوێنەرانی كورد لە لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆ ببنەوە".

 

حاکم سەرحان سلێفانەی گووتی: لەو كۆبوونەوەیەدا پرۆژە یاسای بودجەی عێراق تاوتوێ دەكرێت و ئەگەر عەبادی ئامادەیی تێدا بوو ئەو گۆڕانكارییانەی كە فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەمەڕ پرۆژە یاسای بودجە داوای دەكەن و جێبەجێ بكات، ئەوكاتە فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەنەوە، بەڵام ئەگەر بێت و ئامادە نەبێت ئەو گۆڕانكارییانە بكات، تاكوو لە توانماندا بێت لە بەرامبەر تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایەدا ڕێگر دەبین".

 

ئەندامی لێژنەی دارای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتیشی: سەرەكیترین داواكاریی ئێمە ئەوەیە لە بودجەی گشتیی عێراقدا لە%١٧ بۆ هەرێمی كوردستان بێت و مامەلە لەگەل حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت نەک پارێزگاکان و زۆر خاڵی تریش هەیە و پێویستە جێبەجێ بكرێن. 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad