English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیران ڕێز لە شەھیدانی ھێرشی تیرۆرستی یەکی شوبات دەگرێت
2018-02-01 [03:42 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێز لە قوربانیانی ھێرشی تیرۆرستی ١ ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ دەگرێت.

 

شاندی ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ڕاوێژکار و کارمەندانی ئەنجومەن، تاجە گوڵینەیان لە مۆنیۆمێنتی شەھیدانی یەکی شوبات لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە شاری ھەولێر دانا و خولەکێک بێدەنگ وەستان، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدانی ئەو کارەساتە. 

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی گوتی "سەری ڕێز بۆ گیانی شەھیدانی ھێرشە تیرۆرستییەکانی ١ ی شوبات و گشت شەھیدانی کوردستان دادەنوێنین.  گەلی کوردستان بە کردەوە سەلماندویەتی کە توندڕەوی بە ھەموو شێوەکانی ڕەت دەکاتەوە و لە گشت ھەوڵەکانی بۆ ئاشتی و سەقامگیری  بنبڕکردنی تیرۆرە. "

 

لە رۆژی ١ ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤، کە ھاوکات جەژنی قوربان بوو، تیرۆرستان بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کردە ئامانجی تەقینەوەی خۆکوژی و بە دەیان بەرپرسی حکومی، حزبی و ھاوڵاتییان شەھید بوون.





ئەم هەواڵە 1147جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad