English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ...روسيا مه‌ترسیدارتین موشه‌كی شان دروست ده‌كات
2018-02-01 [05:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مووشه‌كی "ئیگلا- ئێس" به‌هێزترین موشه‌كی به‌رگری ئاسمانیه‌ كه‌ به‌ شان هه‌ڵده‌گیرێت كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ هه‌موو جۆره‌ فرۆكه‌یه‌ك بخاته‌خواره‌وه‌، له‌به‌رزی نێوان 10 مه‌تر تاكو سێ كیلۆمه‌ترونیو كاری خۆی ده‌پێكێت.

ماڵپه‌ڕی روس ئۆبۆرۆن ئێكسپۆرتی روسی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ موشه‌كی "ئیگلا – ئێس" به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه‌ توانای هه‌یه‌ هه‌موو جۆره‌ فرۆكه‌یه‌ك بخاته‌خواره‌وه‌ كه‌ تاكو به‌رزی 3.5 كیلۆمه‌تر به‌رز بێت، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و فرۆكانه‌ی له‌به‌رزی 10 مه‌تر ده‌فڕن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێكه‌ له‌ باشترین مووشه‌كی دژه‌ فڕۆكه‌ له‌ جیهان.

هه‌ر سه‌ربازێك ده‌توانێت ئه‌و مووشه‌كه‌ هه‌ڵگرێت و ببێته‌ سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانی توانای خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ فرۆكه‌یه‌كی هه‌بێت كه‌ له‌ بازنه‌ی پێكانی له‌ كاتی رۆژ و شه‌ودا بێت.

مووشه‌كی "ئێگلا – ئێس" ده‌گاته‌ به‌رزی شه‌ش هه‌زار مه‌تر و ‌خێراییه‌كه‌شی زۆره‌ 400 مه‌تر له‌ چركه‌یه‌ك ده‌بڕێـت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 12346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad