English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا ره‌خنه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ده‌گرێت و ده‌ڵێت له‌ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ئاگاداره‌
2018-02-01 [05:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی تورکیا ناڕەزایی لە بەرامبەر لێدوانەکانی سەرۆکی فەڕەنسا سەبارەت بە لەشکرکێشی ئەنکەرە بۆ سەر عەفرین دەردەبڕێت و دەڵێت نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە مافی ئەوەی نیـیە لەم بارەیەوە ئامۆژگاریـیان بکات.

ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ئەنقەرەی پایته‌ختی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بە رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ئێمە وەکو فەڕەنسا جەزائیر و وڵاتەکانی دیکەی عەرەبی داگیر ناكه‌ین، رەفتارەکانیان لە کیشوەری ئەفریقا بۆ هەموو لایەک روونە، بۆیە فەڕەنسا مافی ئەوەی نیـیە وانەمان لەم جۆرە پـرسانە پـێبدات.

چاوشئۆغلۆ وتیشی، ئەنقەرە هەموو لایەنەکانی لە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەی سەر عەفرین ئاگادارکردووەتەوە، به‌ فه‌ره‌نساشه‌وه‌.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خودی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسام لە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە ئاگادارکردووەتەوە، ئەردۆغانیش پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامداوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، بە داخەوە ئەم جۆرە لێدوانانە لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە نیشانەی دووفاقی ئەوروپایـیەکانە، کاتێک بۆ ڕای گشتی لێدوان دەدەن ئەم جۆرە قسانە دەکەن و کاتێکیش لەگەڵ ئێمە قسە دەکەن دەڵێن ئێوە مافی خۆتانە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام بدەن.

دوای ئه‌وه‌ی توركیا هێرشێكی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ست پێكرد و ماوه‌ی 13 رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداری دایه‌ توركیا كه‌ هیچ هه‌وڵێكی چوونه‌ ناو سوریا نه‌دات.

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ لێدوانێكدا رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆ بڵاوی كردۆته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ده‌ر له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت هێز بردنه‌ ناو خاكی وڵاتی سوریایه‌، ئه‌و كات به‌راستی كێشه‌مان له‌گه‌ڵی ده‌بێت، داوای له‌ ئه‌نقه‌ره‌ش كرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ماهه‌نگی بكات.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس ده‌كات، وتیشی، سروشتی ئه‌و پرۆسیه‌ پێویست ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییكان تاوتوێی بكات، به‌شێوه‌یه‌كی فروانتریش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان.

 

 





ئەم هەواڵە 1018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad