English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین داوایه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
2018-02-01 [08:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


خه‌لیل سه‌بری سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی به‌ کورتهێنانی که‌ره‌سته‌ی پزیشکی کرد و گوتی، له‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ماندا که‌ره‌سته‌ی پزیشکی ڕوو له‌ ته‌واو بوونه‌، داواشی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، تورکیا ناچار بکات هێرشه‌کانی بوه‌ستێنێت.

خه‌لیل سه‌بری سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت، دۆخی ته‌ندروستی و پزیشکی له‌ عه‌فرین به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و که‌ره‌سته‌ی پزیشکی ڕوو له‌ ته‌واوبوونه‌.

وتیشی، داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ده‌که‌ین تورکیا ناچار بکات هێرشه‌کانی بوه‌ستێنێت، دۆخی پزیشکی له‌ عه‌فرین به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و که‌ره‌سته‌ی پزیشکی كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad