English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانگەشە بۆ دەستپێكردنی خۆپێشاندانی فراوان لە ئێران دەستی پێكردەوە
2018-02-01 [11:38 AM]

​ZNA- هەولێر


بانگەشە بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە زیاتر لە٣٠ شاری ئێران دەكرێت.

ئەم بانگەشەیە ھاوكاتە لەگەڵ ساڵوەگەری دەستپێكی دەسەڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامی ئێران دوای سەركەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران لەو ولاتە.

لە بانگەشەكەدا ھاتووە كە خۆپێشاندانەكان دژی٣٩ ساڵ سەپاندنی ستەم و ھەژاریە لە لایەن حوكمەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر گەلانی ئەو ولاتەدا.

دوای خۆپێشاندانەكانی  مانگی رابردوو لە ئێران ئەگەرچی بە ھەزاران كەس دەستگیر كران و چەندین وكوژراو و برینداریشی لێكەوتەوە، بەڵام نێوە نێوە خۆپێشاندان، نارەزایەتی و مانگرتنی گشتی ھەر بەردەوام بووە و دروشمی دژی دەسەڵات وتراوەتەوە.

رێبەری کۆماری ئیسلامی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران دەڵێن خۆپێشاندەران لەدەرەوەی ئێران و لەلایەن سعوودیە و ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هان دەدرێن، بەڵام عەبدوڕەزا رەعمانی فەزڵی وزیری نێوخۆی ئێران لە دوایین لێدوانیدا رایگەیاند خۆپێشاندەرانی ئێران داوای چاکسازی و گۆڕانکاری دەکەن و دەبێ حکومەت گوێیان پێ بدات.

 





ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad