English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رشلۆنه‌ هه‌نگاوێكی تر له‌ جامی شای ئیسپانیا نزیك بویه‌وه‌
2018-02-02 [10:22 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ چوار چێوه‌ى یاریه‌كانى چوونى قۆناغى پێش كۆتایى جامى شاى ئیسپانیا به‌رشلۆنه‌ له‌یاریگاى كامپ نوو میواندارى فاله‌نسیاى كرد و یاریه‌كه‌ى به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر برده‌وه‌ .

گێمى یه‌كه‌مى یارى به‌بىَ گۆل به‌كۆتا هات ، له‌ گێمى دووه‌م به‌رشلۆنه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بوو له‌گۆل تۆمار كردن ، له‌ خوله‌كى (67)هێرشبه‌رى ئۆرگوایى لویس سوارێز تۆپێكى له‌ میسى وه‌رگرت و توانى تاكه‌ گۆلى یاریه‌كه‌ى پىَ تۆمار بكات و به‌م گۆله‌ یاریه‌كه‌ به‌كۆتا بهێنێت .

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ بریاره‌ رۆژى پێنچ شه‌مه‌ى داهاتوو جارێكى تر هه‌ردوو یانه‌ له‌ یاریگاى میستایه‌ به‌یه‌ك بگه‌ن ، بۆگه‌یشت به‌یارى كۆتایى پێویسته‌ فاله‌نسیا به‌ئه‌نجامى دوو گۆلى خاوێن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر یه‌كسان بونێك یاخود سه‌ركه‌وتنێك به‌رشلۆنه‌ ده‌گه‌ینێته‌ یارى كۆتایى .

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 2701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad