English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کورد داوایەک ئاراستەی بەرلین دەکات لە بارەی تانکە ئەڵمانییەکانی سوپای تورکیاوە
2018-02-02 [10:29 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی ئەنجوومەنی خۆجێی عەفرین، سلێمان جەعفەر رایگەیاند، "تورکیا بە تانکە ئەڵمانییەکان تۆپبارانی ھەڕەمەکیانەی خەڵکی عەفرین دەکات و گوندە کوردییەکانی عەفرین بە تەواوی وێران دەکات".

ناوبراو لە رێی تەلەفۆنەوە بۆ ئاژانسی ھەواڵدەری ئەڵمانی گوتیشی: "لە دوو رۆژی رابردوودا تۆپبارانی سوپای تورکیا سەختتر بووە".

داواشیکرد، "حکومەتی ئەڵمانیا ئەو پەڕی ھەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر تورکیا و ناچاری بکات بە تانکە ئەڵمانییەکان دەست لە کوشتنی ھاووڵاتیانی مەدەنی کورد ھەڵبگرێت".

ھەروەھا گوتی: "منداڵ و ژنانی عەفرین، لە بەرەی پێشەوەی شەڕدا نیین و ئەوان لە ناو ماڵەکانی خۆیاندان و سوپای تورکیا بە تۆپ و تانکی ئەڵمانی تۆپبارانیان دەکات".

ھەفتەی رابردوو، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زیگمار گابرییڵ رایگەیاند، بەرلین بڕیاری نۆژەنکردنەوەی تانکە ئەڵمانییەکانی سوپای تورکیا (لیوبارد)ی ھەڵپەساردووە.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ تورکیا ھۆشدارییەکانی فەرەنسای سەبارەت بە کردەوە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا رەتکردەوە و بە "سوکایەتیکردن" بە تورکیا وەسفیکردن.

ھاوکات نیگەرانی لە لایەن ھاوپەیمانەکانی تورکیاوە لە ناتۆ درووست بووە بە ھۆی ئەو ھێرشەی تورکیا لە ٢٠ی مانگی رابردوودا بۆ سەر شاری عەفرین و ناوچە کوردییەکانی باکووری سووریا دەستیپێکردووە، کە لە لایەن کوردەکانەوە بە رۆژئاوای کوردستان ناودەبرێت.

دوێنێ چوارشەممە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ھۆشداری دایە تورکیا سەبارەت بە ھێرشەکانی بۆ سەر شاری عەفرین، کە لە لایەن ھێزی کوردەوە ماوەی شەش ساڵە لە پەلامارەکانی داعش و بەرەی نووسرە و رێکخراوی قاعیدە و گرووپ و میلیشیا ئیسلامییەکانی سووریا پارێزگاری لێکراوە.

ماکرۆن داواشیکرد، ھێرشەکانی تورکیا نەکرێنە پاساو بۆ داگیرکردنی سووریا و گوتیشی: "پێویستە تورکیا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ھەنگاو بنێت".


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 2749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad