English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر عەرەفان کەرەم: ئەگەر پشکی کورد لە بودجەی عێراق بەدڵی ئێمە نەبێت دەنگی پێنادەبن
2018-02-02 [05:38 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوێنێی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەگەل حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق ھیچ ئەنجامێکی نەبوو.

 

دکتۆر، عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کۆبوونەوەکەی دوێنێی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەگەل حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، دوایی ئەوە کۆبوویەوەیەکی ترمان ئەنجام دا لە کاتژمێر ٦:٣٠ ئێوارە ئەویش ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، بەلام ئێمە گەیشتینە رێکەوتن لەگەل لێژنەی دارایی کە چەند ئەندامێکی کوردی لە ناو ئەم لێژنەیە ھەیە، کە ئەو لێژنەیە لەگەل لێژنەی دارای حکومەت کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، ئەگەر گەیشتنە رێککەوتن ئەوا ئێمە دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق دەدەین ، ئەگەر نە گەیشتنە ھیچ رێککەوتنێک ئەوا ئێمە دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق نادەین، چونکە  پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق  بەم شێوەیە لە بەرژەوەندی خەلکی ھەرێمی کوردستاندا نیە .

 

دکتۆر، عەرەفات کەرەم گووتی: حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ھیچ رێژەیەک نەھێلاوە لە پشکی ھەرێمی کوردستان دا نە ١٧% نە ١٢.٦% تەنھا دەلێت بە گوێرەی رێژەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان بودجە بۆ ھەرێمی کوردستان دادەنرێت، لێژنەی دارایی ئێمە لەگەل لێژنەی دارایی حکومەتی عێراق  گفتووگۆ دەکەن رۆژی یەکشەممەی داھاتوو، وە ھیچ  رێژەیەک دیاری نەکراوە بۆ ھەرێمی کوردستان تەنھا نوسراوە بە گوێرەی رێژەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو: ئەگەر بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق، ھەر بەم شێوەیە مایەوە پەسەند نەکرێت باشترە، ئەوا یەک لە سەر دوازدە خەرج بکرێت باشترە، بەلام  ئەگەر پەسەندیش کرا ھەروەک بانکی مەرکەزی گووتی دەبێت  ١٠ ترلیون بۆ ھەرێمی کوردستان بێتە خەرج کردن، کە نزیکەی ٩ ملیار دۆلار دەکات، رۆژی یەکشەممە گفتووگۆی لەبارەوە دەکرێت، ئەگەر نە گەیشتینە ھیچ رێککەوتنێک ئەوا ئێمە دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق نادەین.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad