English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا نەوتی كەركوك لەڕێگەی ئێران دەنێرێتە دەرەوە
2018-02-03 [10:18 AM]

​ZNA – هەولێر


رۆژنامه‌ی " Financial Times"ـی بەریتانی له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئێران و عێراق رێككه‌وتوون، هێڵێكی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ ئێراندا رابكێشن و به‌غدا بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت پشت بكاته‌ توركیا.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ بەریتانییه‌كه‌، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ عێراق ده‌ست به‌ ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ریككه‌وتنێكه‌وه‌یه‌ كه‌ مانگی رابردوو واژۆكراوه‌".

عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا، له‌ نه‌وتی خاوی كه‌ركووك بنێردرێته‌ پاڵاوگه‌یه‌كی شاری كرماشان و له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران له‌ باشووره‌وه‌ نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات.

فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه‌ راوه‌ستابوو، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پارێزگاكه‌یان راده‌ستكرا، ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیش راگیراوه‌.

 





ئەم هەواڵە 2857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad