English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند زانیاری لەبارەی یارییەكەی ئەمرۆی ریال مەدرید
2018-02-03 [10:35 AM]

ZNA-هەولێر


بریارە ئەمرۆ لەیارییەکانی گەڕی (٢٢)ـی خولی یانەکانی ئیسپانیا ھەردوو یانەی ریال مەدرید و لیڤانتی رووبەرووی یەکترببنەوە".

یارییەکە کاتژمێر (١٠:٤٥) شەو لەیاریگای (سیوتات دی ڤالانسیا) لەشاری ڤالانسیا ئەنجامدەدرێت".

ریال مەدرید ھەفتەی رابردوو لەنێو ئەم شارە توانی یانەکەی یەکەم کە ڤالانسیایە تێکبشکێنێت و بە (٤) گۆڵ لێی بردەوە ، بۆیە ھاورێیەکانی زێدان بەنیازی ھەمان سیناریۆن".

ریال مەدرید لە ئێستادا پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە بە کۆکردنەوەی (٣٨) خاڵ بەجیاوازی (٢) خاڵ لەدوای یانەی ڤاڵانسیای سێیەم دێت بەڵام یارییەکی دواخراویشی ھەیە".

بردنەوەی ریال مەدرید لەم یارییە واتە گەرانەوە بۆ پلەی سێیەم بەڵام بەشێوەیەکی کاتی".

ھەرچی یانەی لیڤانتییە لەماوەی (٩) یاری رابردوو تامی تەنھا یەک بردنەوەیشی نەکردووە و بە (١٩) خاڵ پلەی (١٦)ـی گرتووە".


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad