English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گفتوگۆ لەبارەی بودجە لە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا نییە
2018-02-03 [01:05 AM]

ZNA- ھەولێر




بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە بەرنامەی كاری ئەمڕی دانیشتنی پەرلەماندا باسی بودجە نییە. 

ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  رایگەیاند "ئێمە وەكو پەرلەمانتارانی كوردی لیژنەی دارایی كار بۆ ئەوە دەكەین بە زووترین كات لەگەڵ وەزارەتی دارایی دابنیشین، تێبینییەكانی خۆمانیان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە پێبڵێین".

بەگوتەی ئەحمەد حاجی رەشید بۆ سەرنج ‌و داواكاری پەرلەمانتارانی كورد ‌و سوننە ‌و بەشێكی شیعە لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، سێ‌ لیژنەی هونەری دروستكراون، ئەو لیژنانە لەگەڵ وەزارەتی دارایی دادەنیشن ‌و داواكارییەكانی خۆیان دەگەیەنن.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەش كرد، تاوەكو ئێستا دیار نییە كەی خوێنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە عێراق دەكرێت‌. گوتیشی "دەنگی ناڕەزایەتی لەسەر پڕۆژەیاساکە زۆرە".

بەپێی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 عێراق، كە لە 5-11-2017 لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسندكرا، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان 17% بۆ 67. 12% كەمكراوەتەوە، بەدەر لەوە هەر لە بودجەكەدا لەجیاتی بەكارهێنانی ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی پارێزگاكانی كوردستان نوسراوە. ئەوەش وەك بەرپرسانی كورد دەڵێن هەوڵێكە بۆ داننەنان بە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.

بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە، پێشتر پەرلەمانتارانی كوردستان پڕۆژەیەكی نۆ خاڵیان پێشكەشی حكومەتی عێراقی كردبوو، بەڵام حكومەتی عێراقی وەڵامی روونی نەداونەتەوە.

پەرلەمانتارانی سوننەش رەخنەی زۆریان لە پڕۆژەیاساكە هەیە ‌و ئامادەنین دەنگی بۆ بدەن. هەر بۆیە لەگەڵ پەرلەمانتارانی كوردستان بایكۆتی ئەو دانیشتنانە دەكەن كە گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجەی تێدادەكرێت.

بەشێك لە پەرلەمانتارانی شیعەش بەتایبەت پارێزگا نەوتییەکانی وەک بەسرە تێبینیان لەسەر پڕۆژەیاساكە هەیە ‌و ئامادەنین دەنگی بۆ بدەن، هەر بۆیە لە هەرسێ‌ لایەنەكە سێ‌ لیژنەی دروستكراوە، تاوەكو لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆببنەوە و سەرنجەكانیان لەسەر پڕۆژەیاساكە بخەنەڕوو.





ئەم هەواڵە 1693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad