English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆن سولیڤان: نابێ هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌
2018-02-03 [02:26 AM]

ZNA-هەولێر


جۆن سولیڤان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ ژماره‌یه‌ك میدیای بیانی رایگه‌یاندووه‌: "هه‌ر چه‌نده‌ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ داعش شكستیهێناوه‌، به‌ڵام ھێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌".
قسه‌كانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌، سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتبووی: "كۆتایمان به‌ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش هێناوه‌، به‌ڵام واتای ئه‌وه‌ نییه‌ رێكخراوه‌كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكات، پاشماوه‌كانیان كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامن".
سولیڤان كه‌ به‌مدوایانه‌ سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌فغانستانی كرد ده‌ڵێت: "نابێت غافڵگیربین لێیان و هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ كاتێك له‌ گرنگی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانمان كه‌م ده‌كرده‌وه‌ و هێزه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ عێراق كشانده‌وه‌".
هه‌ر بۆیه‌ هانی حكومه‌تی ئه‌فغانستانیشی داوه‌ تا له‌ رووی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه‌ گوشاری زیاتر بخاته‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی تالیبان، بۆ ئه‌وه‌ی بیانهێنته‌ سه‌ر مێزی دانوستان".
له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتوویه‌تی: "پێشبینی ده‌كه‌ین، پاكستان پاڵپشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه‌ له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دان".





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad