English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوانی به‌ئاراسته‌ی سنوری سعودیه‌ ده‌ست پێكردوه‌
2018-02-03 [03:03 AM]

ZNA - هەولێر


فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی ئه‌نبار له‌ سوپای عێراق مه‌حمود فه‌لاحی رایگه‌یاند، بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌ و حه‌شارگه‌كانی داعش، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوانیا له‌ بیابانی ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق به‌ ئاراسته‌ی سنوری سعودیه‌ ده‌ست پێكردوه‌.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، فه‌لاحی وتیشی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی هۆزكان و هێزه‌كانی سنور به‌ پشتیوانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان، پرۆسه‌یه‌كی فراوانیان له‌ بیابانی ئه‌نبار به‌ره‌و سنوری سعودیه‌ ده‌ست پێكرد.

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، ئامانجی ئه‌و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ بۆ له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌كانی داعش و چه‌كداره‌ به‌جێمماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ له‌ بیابانی ئه‌ننبار به‌ ئاراسته‌ی سنوری سعودیه‌یه‌، چونكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعش دوای ئازادكردنی شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌نبار به‌ره‌و بیابانی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵاتوون.

 





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad