English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا ئامۆژگاری مۆرینیۆ دەکات 
2018-02-03 [03:10 AM]

ZNA- ھەولێر 


پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی دەڵێت , تا ئێستا ھیچ نازناوێک یەکلایی نەبووتەوە و پێویستە رکابەرییەکان بەھێزتر بن . 


چەند رۆژێک پێش ئەمرۆِ جۆزێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاند : نازناوی پریمەرلیگی ئەم وەرزە بۆ یانەی مان ستی یەکلایی بووتەوە , چونکە ١٣ یاری ماوە و ئێمەش ١٥ خاڵ لە دوای مان ستی دێین . 

لەمبارەیەوە پیپ گواردیۆلا راھێنەری مان ستی گووتی : ئەگەر من لە جێگەی مۆرینیۆ بم دەست بەرداری نازناوی پریمەرلیگ نابم , چونکە لە تۆپی پێ ھەموو شتێک روودەدات . 

پیپ گووتیشی : لەم وەرزە تووشی دوو دۆڕان ھاتین بەڵام بەخێرایی خۆمان کۆکردەوە و بەردەوام بووین لە جەنگان لە پێناو بەدەستھێنانی نازناوی پریمەرلیگ , لەگەڵ ئەوەش تا ئێستا ھیچ شتێک یەکلایی نەبووتەوە . 

ھەروەھا راشیگەیاند : پێوییستە زۆر بەوریایی مامەڵە لەگەڵ یارییەکان بکەین , چونکە گەیشتوینەتە قۆناغێکی گرنگ لە یارییەکان چ لە خولی ناوخۆیی بێت یا لە چامپیۆنزلیگ . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 2722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad